گۆتیریش: راپۆرتی تایبەت بە قوربانییەكانی نێو خۆپیشاندانەكانی عیراق جێی نیگەرانییە

6 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا
ئەنتۆنیۆ گۆتیریش ئەمینداری گشتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان نیگەرانی خۆی لە زیادبونی ژمارەی كوژراو و بریندارەكانی خۆپیشاندانەكانی عیراق پیشاندا و داواش دەكات، گفتوگۆی بەسود و بە ئامانج لە نێوان حكومەت و خۆپیشاندەران دەستپێبكات.
گۆتیریش لەبەیاننامەیەكدا داوا لە سەرجەم لایەنەكان لە عیراق دەكات دوربكەونەوە لە بەكارهێنانی توندوتیژی و لێكۆڵینەوەی جدیش بكەن لە سەرجەم كارە توندوتیژیەكان، چونكە راپۆرتەكان سەبارەت بەبەكارهێنانی چەك دژی خۆپیشاندەران جێی نیگەرانی رێكخراوەكەیە.
هەروەها داوا دەكەن گفتوگۆی بەسود و بەئامانج لە نێوان حكومەت و خۆپیشاندەراندا دەستپێبكات.
بەپێی دوایین سەرژمێری، لەخۆپیشاندانەكانی عیراقدا، كە زیاتر لە مانگێكە دەستیپێكردوە، تائێستا زیاتر لە 260 كەس كوژراون و زیاتر لە 12 هەزار كەسیش برینداربون، كە ژمارەیەكیان سەربە هێزە ئەمنیەكانن.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group