پەرلەمانتارێك: دواخستنی بودجە لە بەرژەوەندی خەڵك و حكومەتدایە

5 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا
ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دواخستنی پرۆژەیاسای بودجەی 2020 لەبەرژەوەندی خەڵك و حكومەتدایە.
دیار بەرواری ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی بە ماڵپەڕی حزبەكەی راگەیاند، "هۆكاری سەرەكیی دواخستنی پرۆژەبودجەی 2020 بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەیە كە داواكانی خۆپێشاندەران جیبەجێ بكرێن و پلانێكێ تۆكمەتر بۆ دارشتنی خەرجكردنی بووجە دابنرێت."
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشكردووە: "دواخستنەكە لە بەرژەوەندی خەڵك و حكوومەتدایە، چونكە هەموو داواكارییەكانی تێدا جیبەجێ دەكرێت و حكوومەتیش بە شێوەیەكی باشتر بودجە دادەڕێژێت."


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group