ماكرۆن: هەڵسوكەوتەكانی توركیا بە واتای مەرگی ناتۆیە

08/11/2019 جیهان

نەوا
سەرۆكی فەرەنسا باس لەوەدەكات هەڵسوكەوتەكانی توركیا بە واتای مەرگی پەیمانی باكوری ئەتڵەسی دێت. 
ئیمانیۆل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا بە گۆڤاری ئیكۆنۆمیستی راگەیاندووە، "ئەوەی ئێستا تێیدا دەژین، مەرگی پەیمانی باكوری ئەتڵەسییە، ئەوەش بەهۆی دوركەوتنەوەی ئەمەریكا و رەفتارەكانی توركیای ئەندام لە ناتۆ".
باسی لەوەشكردووە: ئێمە ئێستا بینەری داگیركاری هاوبەشێكی خۆمانین لە ناتۆ كە توركیایە، ئەوەش وایكردوە بەرژەوەندییەكانی ئێمە لە ناوچەكە بخاتە مەترسییەوە، بۆیە ئەوەی رودەدات كێشەیەكی گەورەیە بۆ ناتۆ".
دوابەدوای دەستپێكردنی پەلامارەكانی توركیا بۆ سەر باكوری سوریا و دەستبەسەرداگرتنی روبەرێكی فراوان لەو ولاتە، فەرەنسا یەكێك لەو وڵاتانەی جیهانبوو كە بە توندی دژی ئەو هەنگاوەی ئەنقەرە وەستایەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group