ئەرسیناڵ بەدوای فریادڕەسدا دەگەڕێت

10/11/2019 وەرزش
تیمەكەی ئۆنای ئیمری خراپترین ئاست لەم وەرزەدا پێشكەش دەكات

نەوا
ئیدارەی یانەی ئەرسیناڵی ئینگایزی بەدوای فریادڕەسێكدا دەگەڕێت و نایەوێت ئۆنای ئیمری لەگەڵ تیمەكەی بەردەوام بێت.
لە هەفتەی 12یەمینی پرێمەرلیگدا لیستەر سیتی لە نێو یاریگای خۆیدا دوو گۆڵی بێوەڵامی لە ئەرسیناڵ كرد و تۆپچییەكانی لەندەنی بۆ ریزبەندی شەشەم دابەزاند و لە 12 یاریدا تەنها 17 خاڵی كۆكردوەتەوە، كە تەنها 4 بردنەوەی هەیە لەگەڵ 5 یەكسانبون و 3 دۆڕاندنیش.
لە هەر 12 هەفتەكەی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگی ئینگلیزیدا، یاریزانانی ئەرسیناڵ توانیویانە تەنها 16 گۆڵ تۆماربكەن، لە بەرانبەریشدا 17 گۆڵیان لێكراوە.
بۆ رزگاربون لەو هەموو ژمارە خراپ و نالەبارە، رۆژنامەی "as"ی ئیسپانی ئاماژەی بەوەكردوە، كە رائول سانلیهی بەڕێوەبەری تۆپ لە یانە لەندەنییەكە دەستی بە پەیوەندی لەگەڵ ژمارەیەك راهێنەر كردوە بۆئەوەی یەكێكیان شوێنی ئۆنای ئیمری بگرێتەوە. یەكێك لەو راهێنەرانەش لویس ئینریكی-یە، كە پێشتر راهێنەری بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی ئیسپانیا بوە و ئاستی تیمەكانیشی لە لوتكەدا بوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group