نه‌وا
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌هۆى هێرشه‌كانى ئیسرائیله‌وه بۆسه‌ر كه‌رتى غه‌ززه‌ى فه‌ڵه‌ستین 6 كه‌س كوژران و 12ى دیكه‌ش برینداربون، كه سه‌رجه‌میان سه‌ربه یه‌ك خێزان بون و به‌وه‌ش ژماره‌ى قوربانیان گه‌یشته 34 كوژراو و 111 بریندار.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له كه‌رتى غه‌ززه بڵاویكردوه‌ته‌وه، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه) هێرشه‌كانى ئیسرائیل بوه‌ته‌هۆى كوشتنى 6 كه‌س و برینداربونى 12ى دیكه له‌ناوچه‌ى "دێر به‌لح" كه هه‌موویان ئه‌ندامى یه‌ك خێزانن.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، ته‌رمی كوژراوه‌كان ده‌رهێنراونه‌ته‌وه، كه 2 ژن و منداڵێكیان تێدایه و گه‌ڕانیش به‌دواى قوربانى تردا به‌رده‌وامه، لاى خۆیه‌وه ته‌ندروستیی غه‌ززه ئاشكرایكردوه، ژماره‌ى قوربانیانى ناوچه‌كه‌یان گه‌یشتوه‌ته 34 كوژراو و 111 بریندار.
دواى ئه‌وه‌ى ئیسرائیل یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی جیهادی ئیسلامی كوشت، گروپه جیهادییه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌ستیانكردوه به موشه‌كبارانكردنى ئیسرائیل و ئه‌و وڵاته‌ش كه‌رتى غه‌ززه بۆردومان ده‌كات. به‌ڵام به نێوه‌ندگیریی میسر، ئاگربه‌ست له‌نێوان هه‌ردوولا هاتوه‌ته‌ئاراوه و دۆخه‌كه جارێ هێوربۆته‌وه.