عەبدولخالق مەسعود دەستی لەكاركێشایەوە

16/11/2019 وەرزش

نەوا
عەبدولخالق مەسعود سەرۆكی یەكێتیی تۆپی پێی عیراق دەستی لە پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی یەكێتیی تۆپی پێی عەرەبی پێشكەش بە سەرۆكی یەكێتییەكە كرد.
ئەو هەنگاوەی عەبدولخالق مەسعود وەك ناڕەزایی دەربڕینە لەسەر گواستنەوەی یاری نێوان هەردوو یانەی شوڕتەی عیراقی و نوازیبۆی مۆریتانی لە چوارچێوەی پاڵەوانێتی عەرەبی لە یاریگای فرانسۆ هەریری بۆ دەرەوەی عیراقـ، هەرچەندە یەكێتیی تۆپی پێی جیهان "فیفا" رەزامەندی لەسەر ئەنجامدانی لە یاریگاكەی هەولێر دابو.
جێی باسە محەمەد راوراوی جێگری یەكەمی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عەرەبی و سەرۆكی لیژنەی پێشبڕكێكان بڕیاری گواستنەوەی ئەو یارییەی لە یاریگای فرانسۆ هەریری بۆ دەرەوەی عیراق داوە و بە هیچ شێوەیەكیش ئامادەنییە لە بڕیارەكەی پاشگەزببێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group