ئەمریكا پشتگیری لە خۆپیشاندەرانی ئێران دەكات

17/11/2019 جیهان

نەوا
مۆرگان ئۆرتاگۆس وتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پشتگیریی وڵاتەكەی بۆ خۆپیشاندانەكانی ئێرانییەكان دەربڕی و رژێمی ئێرانیش بە گەندەڵ وەسفدەكات.
وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە تویتەرەوە بڵاویكردەوە "واشنتۆن پشتگیریی گەلی ئێران دەكات كە نەهامەتییەكانی درێژەیان كێشاوە و ناڕازییە لە دوایین زوڵمی ئەو رژێمە گەندەڵەی لەسەر دەسەڵاتە".
ئۆرتاگۆس ئیدانەی بچڕاندنی هێڵەكانی ئینتەرنێتیش دەكات و بە دەسەڵاتدارانی ئێران دەڵێت "وازیان لێبێنە با قسە بكەن".
پێشتریش مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا تویتێكی لەسەر خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكانی ئێران بڵاوكردوەتەوە و پشتگیریی وڵاتەكەی بۆ خۆپیشاندان دەربڕیوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group