سیستانی: هەمواری یاسای هەڵبژاردن قەیرانەكان كەمدەكاتەوە

پێش 3 هەفتە عێراق

نەوا
عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق جارێكی تر جەخت لە پێویستی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن دەكاتەوە.
عەبدولمەهدی كەربەلایی نوێنەری عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق لەوتاری رۆژی هەینیدا پەیامێكی نوێی مەرجەعیەتی لە بارەی دۆخی عێراقەوە راگەیاند.
بەپێی پەیامەكە سیستانی جەختی لە حەرامكردنی رشتنی خوێنی خۆپیشاندەران و بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی ئاشتیانە كردۆتەوە.
مەرجەعیەتی باڵای شیعەكانی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، وڵاتەكە بە قەیرانێكی قوڵدا تێپەڕ دەبێت و دەرچوون لەو قەیرانەشی بەستوەتەوە بە هەمواری یاسای هەڵبژاردن.
سیستانی لەو رووەوە رایگەیاندووە، هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و رێكخستنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان رۆڵی بەرچاویان دەبێت لە كەمكردنەوە و تێپەڕاندنی قەیرانەكانی عێراق.
باسی لەوەشكردووە، نابێت بەرپرسان دەسەڵات بۆ مەرامی تایبەتی بەكاربهێنن، هەروەك داواشی لێكردن پەلە بكەن لە جێبەجێ كردنی داواكاری خۆپیشاندەران.
مەرجەعیەتی باڵای شیعەكانی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، ستەمكاری بەردەوامی بە دەسەڵات نادات و هیچ شتێك شایستەی ئەوە نییە مرۆڤی بۆ بكوژرێت هەروەك راشیگەیاندووە، و ئەركی سەرەكی بەرپرسان دەبێت دابینكردنی خزمەتگوزاری و خۆشگوزارانی بێت بۆ هاوڵاتیان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group