بە ریفراندۆمێكی مێژوویی جیهان چاوەڕوانی لەدایكبونی دەوڵەتێكی نوێ دەكات

22/11/2019 جیهان

 نەوا
رۆژی شەممە 23-11-2019 ریفراندۆمێكی مێژوویی بۆ لەدایكبونی نوێترین دەوڵەتی جیهان بەڕێوەدەچێت و هاووڵاتیانی دورگەی بوگاینڤیل لە زەریای هێمن دەنگدەدەن بۆئەوەی سەربەخۆیی لە دەوڵەتی پاپوا نیو گینیا وەربگرن.
ریفراندۆمەكە ماوەی دوو هەفتە دەخایەنێت، كە یەكێكە لە بەندەكانی رێككەوتننامەی ئاشتی ساڵی 2001ی نێوان دورگەكانی زەریای هێمن و لە پاش جەنگێكی ناوخۆیی كارەساتبار هاتەئاراوە، كە گیانی بەلانی كەمەوە 15 هەزار كەسی كێشا.
ئەو ریفراندۆمەی دانیشتوانی بوگاینڤیل قسەی كۆتایی نییە بۆ سەربەخۆیی، كە ژمارەیان 250 هەزار كەس دەبێت، چونكە ئەنجامەكەی پابەندكەر نییە و پێویستە سەركردەكانی دورگەكە و پاپوا نیو گینیا دانوستاندن بكەن بۆئەوەی دەنگ لە بەرژەوەندی سەربەخۆبونەكە بدەن.
لەوبارەیەشەوە جیانلوكا رامبۆلا نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان لە پاپوا نیو گینیا رایگەیاند، رێكخراوە نێودەوڵەتییەكەیان ئەوپەڕی هەوڵدەدات بۆئەوەی پرۆسەیەكی پاك و شەفافی دەنگدان بەڕێوەبچێت. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group