هەرێم و بەغدا لە رێككەوتن لەسەر بودجەی 2020 نزیكدەبنەوە

22/11/2019 عێراق

نەوا
هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و عیراق لە رێككەوتن لەسەر بودجەی 2020 نزیكدەبنەوە و رۆژی شەممەش شاندێكی هەرێم بۆ ئەو مەبەستە دەچێتە بەغدا.
شاندەكەی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حكومەت دەبێت و بڕیارە پێشنیوەڕۆ لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران و فوئاد حسێن وەزیری دارایی عیراق كۆببنەوە.
لەوبارەیەشەوە فارس عیسا نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا ‏لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی "لێكنزیكبونی زۆرباش هەیە و چاوەڕواندەكەین ‏لەبارەی دیاریكردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی 2020 بگەن ‏بە رێككەوتن".‏
 ئەوەشی ئاشكراكردوە، كە پێشتر ‏حكومەتی عیراق چەند پێشنیارێكی خستوەتەبەردەم هەرێمی ‏كوردستان بۆئەوەی رێككەوتنیان لەبارەوە بكرێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group