ریبێری توشی پێكانێكی مەترسیدار دەبێت

01/12/2019 وەرزش

نەوا
یانەی فیۆرەنتینای ئیتاڵی پێكانی ئەستێرەی بە ئەزمون فرانك ریبێری راگەیاند، كە بەهۆیەوە لە یاریگاكان دوردەكەوێتەوە.
رۆژی شەممە لە یارییەكەیان لە بەرانبەر لیچی لە خولی پلە یەكی تۆپی پێی ئیتاڵیدا، ریبێری تەمەن 36 ساڵ بەهۆی پێكانەوە یاریگای بەجێهێشت.
ئەمڕۆش لە پاش دەركەوتنی پشكنینەكان، بۆ راهێنەر و ئیدارەی یانەی فیۆرەنتینا رونبۆتەوە، كە ئەستێرە فەرەنسییەكە بەستەری لای پاژنەی پێی راستی توشی پێكان بوە و لە رۆژانی داهاتوشدا هەڵسەنگاندنی زیاتر بۆ حاڵەتەكەی دەكرێت.
هەرچەندە ئیدارەی یانە ئیتاڵییەكە ماوەی دوركەوتنەوەی ریبێری ئاشكرانەكردوە، بەڵام میدیای ئیتاڵی باس لە دوركەوتنەوەی دەكەن تا دوای تەواوبونی ئاهەنگەكانی سەری ساڵ.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group