نه‌وا
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4-12-2019 ته‌رمی كه‌سێك له سنوری بنكه‌ی پۆلیسی كه‌سنه‌زان له هه‌ولێر دۆزرایه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، دوای گه‌یشتنی پۆلیسی به‌ڵگه‌و تاوان بۆ شوێنی روداوه‌كه، ده‌ركه‌وت كه‌سێك خۆی سوتاندوه و له‌ئاكامدا گیانی له‌ده‌ستداوه.
دوابه‌دوای وه‌رگرتنی زانیاری و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد له روداوه‌كه‌ش، پۆلیس بۆی رونبۆته‌وه هاووڵاتییه‌كه ناوی (ئا.ئـ.ح)ه و ته‌مه‌ن (29) ساڵه، پیشه‌ی قوتابی بوه و خۆی سوتاندوه.
ته‌رمه‌كه له شوێنی روداوه‌كه هه‌ڵگیراوه‌ته‌وه‌و ره‌وانه‌ی په‌یمانگای پزیشكی دادی كراوه. پۆلیسیش به‌رده‌وامه له لێكۆڵینه‌وه بۆ گه‌یشتن به هۆكاری راسته‌قینه‌ی روداوه‌كه.