هاتوچۆی سلێمانی: بەندكردنی بەڕێوەبەرەكەمان پەیوەندی بە پۆستەكەیەوە نیە

پێش 2 هەفتە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رونكردنەوەیەكی لەسەر راستی و دروستی هەواڵی بەندكردنی بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بە وەكالەت بڵاوكردەوە.
لە رونكردنەوەكەی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتوە هەواڵی بەندكردنی بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی كە لەزۆرێك لە دەزگاكانی راگەیاندن بڵاوكراوەتەوە راست و دروستییەكەی بەو شێوەیەیە كە رۆژی 7-5  بەپێی بڕیاری دادگای هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی دوو بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی بەوەكالەت سزا درا بە بەند كردن بۆ ماوەی یەك مانگ.
راشیگەیاندوە، بەندكردنەكە بەهۆی خوێندن و بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەرە لەناو هەرێمی كوردستان بێ وەرگرتنی رەزامەندی و مۆڵەتی خوێندن كە ئەمەش پێچەوانەی رێنماییەكانی پەیوەست بەخوێندنە، ئەم سزایە پەیوەندی بە پۆست و كاركردنی لەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانییەوە نیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group