نه‌وا-رۆژیار سیروان-سلێمانی
ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌ی فراوانی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی پارێزگای سلێمانی به ئامانجى هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی جێبه‌جێكردنی ماف و ئیمتیازاتی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان و دانانی پلانی باشتر بۆ جێبه‌جێكردنى به‌ڕێوه‌چوو.
له‌وباره‌یه‌وه عومه‌ر گوڵپی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، له‌ئێستادا سلێمانی به‌هه‌وڵی هه‌موولایه‌ك له زۆر بواردا پێشه‌نگی شاره‌كانی هه‌رێم و عیراقه له ژینگه و ره‌چاوكردنی تایبه‌تمه‌ندی مافه‌كانی كه‌مئه‌ندامان، له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كرێت بۆ ئه‌و كارانه‌ی له‌ناو فه‌رمانگه‌كاندا ده‌كرێت بۆ كه‌مئه‌ندامان و پێویسته بۆ داهاتوو چی بكرێت به ره‌چاوكردنی بارودۆخی هه‌رێم و باری دارایی.
وتیشی "له زۆر بواردا كه‌موكورتیمان هه‌یه به‌تایبه‌ت له بواری په‌روه‌رده و راهێنان پێویستمان به‌كاری زیاتر هه‌یه هه‌روه‌ها له بواری شه‌قام و شۆسته‌كاندا، هه‌ندێك شوێن پابه‌ندی رێنماییه‌كان بون هه‌ندێكیشیان هێشتا پابه‌ندنه‌بون، سه‌ره‌كیترین پێویستی بۆ كه‌مئه‌ندامان هاوكاری داراییه له‌ئێستادا به‌نزیكه‌یی 80 هه‌زار خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت هاوكاری دارایی وه‌رده‌گرن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 20 هه‌زارى تر چاوه‌ڕێ ده‌كات، ئه‌مه یه‌كه‌مین داواكاری وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی، ئومێدده‌كه‌ین ئه‌م داواكاریه له ساڵی ئاینده‌دا بێته‌دی و هیچ كه‌مئه‌ندامێك نه‌مێنێت هاوكاری دارایی وه‌رنه‌گرێت، كه به‌پێی یاسا مافی خۆیه‌تی".
گوڵپی باسی له‌وه‌شكرد، زۆرێك له فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كانی په‌روه‌رده كه‌موكوڕی تێدایه و ئاسانكارییان بۆ كه‌مئه‌ندامان نییه و مافیان پێ‌نادرێت بخوێنن به‌تایبه‌ت ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌كان، هیوادارین خوێندنی باڵا‌و ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده‌یی به‌پێی توانا ئاسانكاری پێشكه‌ش به كه‌مئه‌ندامان بكه‌ن.