ریاڵ مەدرید دەیەوێت خەونەكەی زێدان بهێنێتەدی

09/12/2019 وەرزش

نەوا
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی هەوڵی بەدیهێنانی خەونی زەینەدین زێدانی راهێنەری یانەكە دەدات و بەتەمایە وەرزی داهاتوو بەشێوەی گۆڕینەوە پۆڵ پۆگبای ئەستێرەی فەرەنسی لە یانەی مانچستەر یونایتدەوە بگوازێتەوە.
ئەو زانیارییە رۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە و ئاماژە بەوەدراوە، ئەو گرێبەستەی ریاڵ مەدرید پێشكەشی دەكات بریتییە لە پێدانی هەردوو یاریزان گاریس بەیڵ و خامێس رۆدریگێز بۆ دەستبەردابونی شەیتانە سورەكان لە پۆگبا.
ریاڵ سورە لەسەر گواستنەوەی ئەستێرە فەرەنسیەكە لەوەرزی داهاتودا، هەروەها بەیڵ و رۆدریگێزی ناوێت بۆیە دەیەوێت بیانخاتە گرێبەستەكەوە.
بەپێی رۆژنامەكە، مانچستەر یونایتد نرخی پۆگبای بە 150 ملیۆن پاوەند دیاری كردوە، بۆیە پێویستە ریاڵ گرێبەستێكی گەورە ئامادەبكات بۆ رازیكردنی یانە ئینگلیزیەكە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group