نه‌وا-لاڤه كورده
چه‌ند وێنه‌یه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبۆته‌وه، كه بۆ سه‌وزكردنی بلوار (جه‌زره وه‌سه‌تی)ه‌كانی كه‌ركوك سه‌وزیی ده‌ستكرد راده‌خرێت ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه و به‌رپرسێكی ژینگه‌ییش ده‌ڵێت " سه‌وزایی سروشتی به رێژه‌ی سه‌وزایی هه‌ژمار ناكرێت".
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی "شه‌قام"ی رادیۆ نه‌وادا وتی "ئه‌و پارانه‌ی بۆ كه‌ركوك سه‌رفكراوه جیاوازی له ناوچه‌كاندا كراوه له روی خزمه‌تگوزاریه‌وه، ئه‌وه‌ش خه‌ڵكی نیگه‌ران كردوه و خزمه‌تگوزاریه‌كان زۆر خراپن و ئه‌و باخچه و بلوارانه‌ی هه‌بون وشك بون و بۆته‌هۆی تێكدانی سیمای شاره‌كه، زۆر له‌وه‌ش خراپتر هه‌یه و ناهێڵرێت میدیا ئه‌وانه ببینێت".
هه‌ر له به‌رنامه‌كه‌دا هه‌ندرێن شێخ راغب وته‌بێژی ده‌سته‌ی پاراستنی ژینگه‌ی هه‌رێم وتی "نه‌ك سه‌وزایی ده‌ستكرد به‌ڵكو سه‌وزایی سروشتی (فرێز)یش ناچێته چوارچێوه‌ی زیادكردنی رێژه‌ی سه‌وزاییه‌وه، له وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌دواداچونم بۆ كردوه و ئه‌و شاره‌وانی و شارانه‌ی ده‌ڵێن رێژه‌ی سه‌وزایی گه‌یشتۆته 17% بۆ 18% ئه‌و سه‌وزاییه سروشتیه‌ی بلواره‌كانیان هه‌ژماركردوه، كه نابێت هه‌ژماربكرێت و هیچ ئه‌ساسێكی زانستی نییه".