عه‌بدولمه‌هدی چاره‌نوسی بودجه‌ی 2020-ی یه‌كلاكرده‌وه‌

18/12/2019 عێراق

نه‌وا
عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی عیراق دوپاتیكرده‌وه‌، حكومه‌ته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ كاركردن تا حكومه‌تی نوێ پێكده‌هێنرێت، ده‌شڵێت، حكومه‌تی داهاتوو بودجه‌ی 2020 ده‌نێرێت بۆ په‌رله‌مان.
عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا وتارێكی پێشكه‌شكرد، كه‌ دواتر له‌لایه‌ن كه‌ناڵی عیراقییه‌ی فه‌رمییه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌، عه‌بدولمه‌هدی دوپاتیكرده‌وه‌، ناكرێت پێشبینیی دروستبوونی بۆشایی كارگێڕی و سیاسی و ئه‌منی و حكومی بكرێت، ئه‌وه‌ی دڵخۆشكه‌ره‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ رێكاری دیاریكراو هه‌ن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و ده‌كرێت له‌ماوه‌ی 30 رۆژدا پێكبهێنرێت، گفتوگۆكانیش له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌رده‌وامه‌.
عه‌بدولمه‌هدی دوپاتیكرده‌وه‌، تا پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ كاره‌كانیان و دواتریش ئاماده‌ن هاوكاریی حكومه‌تی داهاتوو بكه‌ن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بودجه‌ی 2020ی عیراق ئاماده‌یه‌ و ده‌درێت به‌ حكومه‌تی نوێ بۆ ئه‌وه‌ی پێشكه‌شی په‌رله‌مانی عیراقی بكات.
عادل عه‌بدولمه‌هدی پێشی وایه‌، دوای وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌باره‌ی گه‌وره‌ترین كوتله‌وه‌، ئێستا رێگای به‌رده‌م سه‌رۆك كۆمار روونتره‌ بۆ په‌یوه‌ندییكردن به‌ كوتله‌كانه‌وه‌ و دیارییكردنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ و راسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group