لە نەجەف دایكێك و كچەكەی لە سوتان رزگار كران

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا-
تیمەكانی بەرگری شارستانی عیراق لە پارێزگای نەجەف دایكێك و كچەكەی لە سوتان رزگار دەكەن لەكاتی ئاگركەوتنەوەی ماڵەكەیاندا.
وەزارەتی ناوخۆی عیراق بڵاویكردۆتەوە، تیمەكانی بەرگری شارستانی توانیویانە دایكێك و كچێكی منداڵ لە روداوێكی ئاگركەوتنەوە لە ماڵێكدا رزگار بكەن لە گەڕەكی فورات لە پارێزگای نەجەف، هەروەها تیمەكان فریاگوزاری سەرەتاییان پێشكەش كردون پێش ئەوەی بگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانە.
باس لەوەشكراوە، تیمەكانی بەرگری شارستانی لە نەخۆشخانە سەردانی دایك و كچەكەیان كردوە بۆ دڵنیابون لە باری تەندروستیان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group