ئەو جۆرە وەرزشانەی كە بەرەنگاری خەمۆكی دەبنەوە چین؟

پێش 2 هەفتە هەمەڕەنگ

نەوا-
چەند رێگایەكی وەرزشكردن كە دەتوانێت یارمەتی مرۆڤ بدات كە بەرەنگاری خەمۆكی ببێتەوە.
ماڵپەڕێكی پزیشكیی رایگەیاندوە، ئەگەر تازە دەستت بە وەرزش كردن كردوەو ماوەیەك ناچالاك بویت، ئەوا بە چالاكییە ئاسانەكان دەست پێبكەو بەپێی كات ماوەی وەرزشەكەت زیاد بكە، چەند ریگایەك هەن كە دەتوانن یارمەتیدەر بن بۆ بەرەنگاربونەوەی خەمۆكی و ئەوانیش بریتین لە:-
1-دەردانی مادەی ئەندۆرفین: ئەو راهێنانەی كە ئاسان ئەنجام دەدرێن هاندەری دەردانی ئەندۆرفینەكانە، كە گواستەرە دەمارییەكانن و وەك ئازارشكێنێكی سروشتی و بەرزكەرەوەی باری دەرونین، ئەمە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە كەمكردنەوەی هەستكردن بە دڵتەنگی و فشار.
2- كەمكردنەوەی هۆرمۆنەكانی سترێس: وەرزشكردن یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی ئاستی هۆرمۆنەكانی سترێس وەكو كۆرتیزۆڵ لە جەستەدا، ئەمەش دەتوانێت نیشانەكانی خەمۆكی و دڵەڕاوكێ كەم بكاتەوە.
3-باشتربونی كواڵیتی خەو: وەرزشی بەردەوام دەتوانێت ببێتە هۆی باشتركردنی شێوازی خەوتن، كە زۆرجار لە كەسانی توشبو بە خەمۆكیدا  سیستمی خەو تێكدەچێت، خەوتنی باش پێویستە بۆ باشبونی دەرونی.
4- زیادبونی مادە كیمیاییەكانی مێشك: وەرزشكردن بەرهەمهێنانی گواستەرە دەمارییەكانی وەك سیرۆتۆنین و دۆپامین و نۆرۆئەپینفرین زیاد دەكات كە رۆڵی سەرەكی دەگێڕن لە رێكخستنی باری دەرونی و هەستەكان، ئەم هاوسەنگییە بایۆكیمیاییە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە كەمكردنەوەی نیشانەكانی خەمۆكی.
5- سەرقاڵكردن و تەركیزكردن: بەشداریكردن لە چالاكیی جەستەیی سەرقاڵكردنی تەندروستانە لە بیركردنەوە و هەستە نەرێنییەكاندا دروست دەكات، ئەوەش رێگە بە تاك دەدات سەرنجی خۆیان لەسەر ساتەوەختی ئێستا و هەستەكانی جوڵە چڕبكەنەوە.
6- كارلێكی كۆمەڵایەتی: بەشداریكردن لە راهێنان بە گروپ، وەك یۆگا یان گروپی رۆیشتن بە پێ، دەتوانێت دەرفەت بۆ كارلێكی كۆمەڵایەتی و پشتیوانی دابین بكات كە هۆكاری گرنگن بۆ بەرەنگاربونەوەی خەمۆكی.
7- پەیوەندی دەرون و جەستە: چالاكییەكانی وەك یۆگا و تای چی و كیگۆنگ جەخت لەسەر پەیوەندی نێوان دەرون و جەستە دەكەنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئارامی و وردبینی كە دەتوانێت بە تایبەتی سودبەخش بێت بۆ كەكردنەوەی نیشانەكانی خەمۆكی.
8- رێكخستنی رۆژانە: وەرزش دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە رێكخستنی كاتژمێری ناوەوەی جەستە كە خولەكانی خەو لەگەڵ بەئاگابون بەڕێوەدەبات،  دامەزراندنی رۆتینێكی وەرزشی بەردەوام دەتوانێت بەشداربێت لە باشتركردنی ئاستی باری دەرونی و وزە بە درێژایی رۆژ.
9- كەمبونەوەی هەوكردن: هەوكردنی درێژخایەن پەیوەندی بە خەمۆكییەوە هەیە، وەرزشی بەردەوام كاریگەری دژە هەوكردن لەسەر جەستە دروست دەكات، لەم روەشەوە وەرزشكردن یارمەتیدەر دەبێت.

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group