هاتوچۆ ئاگاداریەك بڵاودەكاتەوە

18/12/2019

نەوا
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، ئاگادارییەكی لەبارەی كاتەكانی تراییكردن بۆ مۆڵەتی شۆفێری، بڵاو كردەوە.
بەپێی ئاگاداریەكە، "ئەو كەسانەی ڕۆژانی (29ی 12) و (30ی 12)یان بۆ ترایكردنی مۆڵەتی شۆفێرییان لە بەشی مۆڵەتی هاتوچۆی هەولێر بۆ دانرابوو، دەتوانن لە ڕۆژانی 5 و 6ی مانگی یەكی ساڵی 2020، بۆ ترایكردن سەردانی بەشی مۆڵەت بكەن".
باس لەوەش كراوە، ئەو كەسانەی سەرەی ترایكردنیان لە ڕۆژی 31ی 12دا بۆ دانرابوو، دەبێت لە ڕۆژی 9ی 1ی 2020، بۆ ترایكردن سەردانی بەشی مۆڵەت بكەن، ئەمەش وەك قەرەبوویەك لە بەرانبەر ئەو ڕۆژانەی كە كراون بە پشووی فەرمی.
هاتوچۆی هەولێر هاووڵاتییان لەوە ئاگادار دەكاتەوە، كە هەر كەسێك لەو ڕۆژانەی وەكوو قەرەبوو بۆی دیاری كراوە دوا بكەوێت، مافی ترایكردنی نامێنێت و ڕۆژێكی دیكەی بەپێی خشتەی كاتەكانی بەشی مۆڵەت بۆ دادەنرێت".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group