كەشناسی: ئەگەری باران بارین لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێم هەیە

پێش 2 هەفتە

نەوا-
كەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێك ناوچە شاخاویەكان هەوری تەواو دەبێت. 
كەشناسی هەرێم بڵاویكردەوە،  ئەمڕۆ سێشەممە 7- 5 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێك ناوچە شاخاویەكان هەوری تەواو دەبێت و سەبارەت بە باران بارین لە ناوچە شاخاویەكان بە گشتی بە شێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت، سەبارەت بە كەشی پارێزگاكان لە ئاشكرایكردوە سەنتەری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە هەندێك كاتدا باران بارین و هەورە تریشقەی دەبێت و لە سەنتەری پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و كەركوك و هەڵەبجە ئەگەری تاوە باران و لە كاتی بارانیش هەورە تریشقە دەبێت.
ئەوەشی خستوەتەڕو، هەروەها ماوەی دابارین لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ تا كاتەكانی ئێوارە دەبێت و لە شەودا ئاسمان لە سەرجەم ناوچەكان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، هەروەها رۆژی چوارشەممە 8-5 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری نمە باران لە هەندێك ناوچە جیاوازەو بڕی دابارین لەسەر ناوچە شاخاویەكان زیاتر دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group