نه‌وا
به‌رپرسێكی توركمان له عیراق ده‌ڵێت "بیره نه‌وته‌كانی كه‌ركوك له‌لایه‌ن سه‌ربازانی ئه‌مریكاوه ده‌پارێزرێن".
محه‌مه‌د سه‌معان وته‌بێژی به‌ره‌ی توركمانیی عیراق له‌لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ رایگه‌یاندوه، له ئه‌گه‌ری پێكنه‌هێنانی حكومه‌ت له به‌غدا ئه‌وه ناوچه‌كه ده‌كه‌وێته بۆشاییه‌كی یاساییه‌وه و ده‌شڵێت "ئاسایشی بیره نه‌وته‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی سوپای ئه‌مریكا".
سه‌معان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مریكییانه‌ی له بنكه‌ی سه‌ربازیی كه‌یوه‌ن جێگیرن، پێش دوو رۆژ له ناوه‌ندی شاری كه‌ركوك بینراون. هه‌روه‌ها وتویه‌تی "بینینی سه‌ربازانی ئه‌مریكی له ناوه‌ندی شاری كه‌ركوك پاش چه‌ندین ساڵ له جێگیربونیان له بنكه‌ی سه‌ربازی جێگه‌ی سه‌رنجه."
هەروەها نیگەرانی خۆی نەشاردوەتەوە لەسەر پێكنەهێنانی حكومەتی عیراق لە پاش دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی و سەرەڕای كۆتاییهاتنی ماوەی 15 رۆژەكە بۆ دەستنیشانكردنی سەرۆك وەزیرانی نوێ.
وته‌بێژه‌كه‌ی به‌ره‌ی توركمانی جه‌ختده‌كاته‌وه له ئه‌گه‌ری دروستبونی بۆشایی یاسایی و به هه‌ل وه‌رگرتنی دۆخه‌كه له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستییه‌وه، ئه‌وا كه‌ركوك زه‌ره‌مه‌ندترین شار ده‌بێت و ده‌ڵێت "سوپای ئه‌مریكا له دژی ئه‌و گریمانه بیره‌نه‌وته‌كانی شاره‌كه ده‌پارێزێت".
ئه‌مریكا، له‌پاش داگیركردنی عیراق له ساڵی 2003وه تاكو مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی 2011، 165 هه‌زار سه‌ربازی له وڵاته‌كه‌دا هه‌بوه، له پاش ئه‌و واده‌یه‌وه و له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی ئه‌مریكای ئه‌و سه‌رده‌مه باراك ئۆباما سه‌رجه‌م سه‌ربازانی ئه‌مریكا له وڵاته‌كه كشاونه‌ته‌وه.
له دوای سه‌رهه‌ڵدانی رێكخراوی داعش له ساڵی 2014دا له سه‌ر داواكاریی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی عیراق، ئه‌مریكا سه‌ربازه‌كانی بۆ عیراق گه‌ڕانده‌وه. له سه‌ر واژۆكردنی رێككه‌وتنی ستراتیژی سه‌ربازی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا له ساڵی 2014وه پێنج هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌و وڵاته‌دا جێگیركراون.
ئه‌مریكا، له بنكه‌ی سه‌ربازیی ڤیكتۆری له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا و بنكه‌ی سه‌ربازیی تاجی له ناوچه‌ی تاجی له خۆرئاوای به‌غدا، بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د و حه‌بانییه له پارێزگای ئه‌نبار كه ئه‌م دوو بنكه‌یه له شه‌ڕی دژی داعش له ساڵی 2014دا زۆر به‌چڕی به‌كارده‌هێنرا، جێگیره.
هه‌روه‌ها سه‌ربازانی ئه‌مریكا بنكه‌ی ئاسمانیی به‌له‌د له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینیش به‌كارده‌هێنن.