گەشتە ئاسمانییەكانی دوبەی و ئەبوزەبی بەهۆی باران بارینەوە هەڵدەوەشێنەوە

پێش 2 هەفتە جیهان

نەوا-
بارانبارینی بەخوڕ و رەشەبا سەرانسەری ئیماراتی گرتەوەو بوە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ژمارەیەكی زۆر لە گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەكان.
ماڵپەڕە جیهانییەكان رایانگەیاندوە، رۆژی پێنجشەممە 2-5 بارانبارینی بەخوڕ و رەشەبا سەرانسەری ئیماراتی گرتۆتەوەو بوەتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ژمارەیەكی زۆر لە گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەكان، ئەمەش تەنها دو هەفتە دوای ئەوە دێت كە دوبەی توشی زریان و لافاوێكی بەهێز بو كە بوە هۆی پەككەوتنی بەرچاو لە شارەكەدا.
دەسەڵاتی نیشتمانی بەڕێوەبردنی قەیران و كارەساتەكانی فریاگوزاری ئیمارات رونیكردۆتەوە، وڵاتەكەی ئامادەكارییكانی دەكات لەم دۆخەكەدا، پێشبینی دەكرێت بارانبارینی ئێستا لە بارانبارینی پێشو كەمتر بێت، بەڵام داوا لە خەڵك دەكرێت رێكارەكانی خۆپاراستن بگرنەبەر.
14ی نیسان بارانبارینی زۆر ناوچەكانی نیمچە دورگەی عەرەبی گرتەوە و دوبەی زۆرترین بارانبارینی لە ساڵی 1949ەوە تۆماركردو زیانێكی زۆری بەركەوت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group