نه‌وا
له هێرشێكی چه‌كدارانی داعش بۆسه‌ر كێلگه‌یه‌كی نه‌وت له سنوری پارێزگای كه‌ركوك، پۆلیسێكی كورد كوژرا و دوو پۆلیسی دیكه برینداربوون، له سنوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینیش به بۆمبی چێندراو دوو سه‌ربازی عیراقییان كوشت.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عیراق له راگه‌یاندراوێكدا هێرشه‌كه‌ی داعشی پشتراستكرده‌وه، كه كراوه‌ته سه‌ر كێڵگه‌ی نه‌وتی خه‌بازه له سنوری قه‌زای دوبز، به‌وهۆیه‌وه كارمه‌ندێكی پۆلیسی وزه، كه كورده و خه‌ڵكی خورماتووه، كوژراوه و دوو پۆلیسی دیكه‌ش برینداربوون.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عیراق ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، دواتر هێزه ئه‌منییه‌كان پرۆسه‌یه‌كی گه‌ڕان و پشكنینیان ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش ده‌ستپێكردووه.
له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینیش، بۆمبێكی چێندراوی چه‌كدارانی داعش به كاروانێكی هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌ڵاحه‌دین له‌سه‌ر رێگه‌ی گوندی سه‌ڵاحییه ته‌قیوه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌وه دوو سه‌رباز كوژران و سێی دیكه‌ش بریندار بوون.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌مڕۆ پۆلیسی عیراق ئاشكرایكرد، هه‌ر له كه‌ركوك، چه‌كدارانی داعش دوو كه‌سی دیكه‌یان كوشتووه، كه ئێواره‌ی دوێنێ له گوندێكی باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك رفاندبوونی، دواتریش په‌یوه‌ندیی به كه‌سوكاری كوژراوه‌كانه‌وه كردووه بۆ بردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانیان، به‌ڵام چه‌كدارانی داعش بۆسه‌یان بۆ ئه‌وانیش داناوه و كه‌سێكی دیكه‌شیان لێكوشتوون.