ناتانیاهوو لە هەڵبژاردنی ناوخۆیی لیكۆد سەركەوتنی بەدەستهێنایەوە

27/12/2019 جیهان

نەوا
بنیامین ناتانیاهو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە هەڵبژاردنی ناوخۆیی حزبی لیكود دا توانی بەسەر ركابەرەكەیدا سەربكەوێت و جارێكی تر ببێتەوە بە سەرۆكی ئەو حزبە.
بەپێی هەواڵێكی ئەسۆشیتد پرێس لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكەی لیكوددا ناتانیاهو توانیویەتی 72%ی دەنگەكان بەدەستبهێنێت و بەسەر گیدعون سەعری ركابەریدا سەربەكەوێت.
هەڵبژاردنی ناوخۆیی حزبی لیكود لە سەروبەندی سێهەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیسرائیلدایە و سەركەوتنی ناتانیاهو دەتوانێت پێگەی لەو هەڵبژاردنە پەرلەمانیە بەهێز بكات.
دوای ئەوەی لە دوو هەڵبژاردنی پێشوودا نەتوانرا حكومەت پێكبهێنرێت، بڕیارە لە 2 ی ئاداری ئەمساڵدا بۆ سێهەم جار هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە ئیسرائیل بەڕێوەبچێت.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group