نه‌وا
چوار حاڵه‌تی توشبون به ڤایرۆسی H1N1 ناسراو به په‌تای ئه‌نفلۆنزای به‌راز له شاری سلێمانی تۆماركراون، به‌ڕێوه‌به‌ی نه‌خۆشخانه‌ی "شار"یش ده‌ڵێت "سێ حاڵه‌تیان چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتوه".
د.ئومێد عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شار له شاری سلێمانی بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ رایگه‌یاندوه، له ماوه‌كانی پێشودا چوار حاڵه‌تی توشبون به ئه‌نفلۆنزای به‌راز له شاری سلێمانی تۆماركراوه، هاوكات رێككاری پێویستیش بۆ به‌رگرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تاكه گیراوه‌ته‌به‌ر و سێ كه‌سیان نه‌خۆشخانه‌یان به‌جێهێشتوه.
دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی پێشوو ده‌نگۆی تۆماركردنی چه‌ند حاڵه‌تێكی توشبون به په‌تای ئه‌نفلۆنزای به‌راز له شاری سلێمانی بڵاوبوه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شار زانیارییه‌كه‌ی پشتڕاستكردوه‌ته‌وه و رایگه‌یاند، زۆرێك له حاڵه‌ته‌كانیان كۆنتڕۆڵ كردوه.
په‌تای ئه‌نفلۆنزا به چه‌ند شێوه‌یه‌ك خۆی ده‌رده‌خات له‌وانه ئه‌نفلۆنزای باڵنده، ئه‌نفلۆنزای به‌راز و ئه‌نفلۆنزای وه‌رزی، زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌شی توشی ئه‌نفلۆنزا ده‌بن، له جۆری ئه‌نفلۆنزای وه‌رزی ده‌یانگرێته‌وه.