نه‌وا
دواى بڵاوبونه‌وه‌ى هه‌واڵى بۆردومانكردنى كاروانێكى حه‌شدى شه‌عبى له‌ناوچه‌ى تاجى له‌باكورى به‌غدا، هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى دژی داعش و پرۆسه هاوبه‌شه‌كانى عیراق ره‌تیده‌كه‌نه‌وه بۆردومانى له‌و شێوه‌یه كرابێت، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ و حه‌شدى شه‌عبی دانیان به بۆردومانه‌كه‌دا ناوه.
دواى ئه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى عیراقى بڵاویانكرده‌وه، شه‌وى رابردوو فڕۆكه جه‌نگیه‌كانى ئه‌مریكا كاروانێكى حه‌شدى شه‌عبیان بۆردومانكردوه و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى ئه‌و حه‌شده كوژراون، وته‌بێژى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى، كه ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، له‌و باره‌یه‌وه له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى هیچ بۆردومانێكى له‌نزیك سه‌ربازگه‌ى تاجى ئه‌نجامنه‌داوه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆكایه‌تیى پرۆسه هاوبه‌شه‌كانى عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، سه‌رجه‌م ئه‌و زانیاریانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه كه گوایه سه‌ربازگه‌ی تاجی بۆردوومان كرابێت، هۆشداریش ده‌ده‌ن له‌بڵاوكردنه‌وه‌ى پڕوپاگه‌نده‌ی له‌و جۆره، به‌تایبه‌تى له ئێستادا.
ره‌تكردنه‌وه‌كانی هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى و پرۆسه هاوبه‌شه‌كانى عیراق دواى ئه‌وه‌دێت، پێشتر راپۆرته رۆژنامه‌وانیه‌كان باسیان له‌وه‌كرد، شه‌وى رابردوو فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان كاروانێكى حه‌شدى شه‌عبیان له ناوچه‌ی تاجی له باكوری به‌غدا بۆردومان كردوه و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌ك كوژراون، لاى خۆشیه‌وه حه‌شدى شه‌عبى ئاماژه‌ى به‌وه‌دابوو، كه كاروانێكى پزیشكیى حه‌شدی شه‌عبی بۆردومان كراوه و هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شد نه‌كوژراوه.