رۆژی پێنجشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوە

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا-
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كارنامەی دانیشتنی رۆژی پێنجشەممە 9-5ی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی كارنامەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، كۆبونەوەكە كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ دەستپێدەكات و چوار بڕگە لەخۆدەگرێت.
ئاماژەشیكردوە، لەو دانیشتنەدا دەنگدان لەسەر هەمواركردنی یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵاو تویژینەوەی زانستی دەكرێت، هەروەها دەنگیش لەسەر پرۆژە یاسای دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق دەدرێت.
بڕیارە هەر لەو كۆبونەوەیەدا خوێندنەوەی یەكەمیش بۆ دو پرۆژە یاسا بكرێت.

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group