توركیا: دۆخی عیراق به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت

04/01/2020 جیهان

نه‌وا
ئه‌نقه‌ره‌ پێی وایه‌ باردۆخی عیراق به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت، بۆیه‌ داوا له‌ هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات سه‌ردانی عیراق نه‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردووه‌، دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای قودسی ئێران، باردۆخی عیراق خراپ بووه‌ و ئه‌گه‌ری ئاڵۆزتربوونی زیاتری لێده‌كرێت، بۆیه‌ داوا له‌ هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات ئه‌گه‌ر پێویست نه‌بێت سه‌ردانی عیراق نه‌كه‌ن، ئه‌وانه‌شی له‌ عیراقن، خۆیان له‌ سه‌ردانیكردنی شوێنه‌ جه‌نجاڵه‌كان بپارێزن.
پێشتریش وڵاتانی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، كه‌ندا، ئوستراڵیا و نیزه‌رلاندس هۆشدارییان دابووه‌ هاووڵاتی و دیپلۆماتكاره‌كانیان له‌ عیراق.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group