په‌رله‌مانتارێك: ئه‌مساڵ حكومه‌ت بۆ دامه‌زراندنی ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان پلانی هه‌یه
05/01/2020
نه‌وا
به‌شێك له ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان گردبوونه‌وه و داوایان كرد، دابمه‌زرێن. بڕیارده‌ری لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵاش ئاشكرای كرد، ئه‌مساڵ حكوومه‌ت كار بۆ دامه‌زراندنیان ده‌كات.
گه‌لاوێژ عوبێد په‌رله‌مانتاری پارتی و بڕیارده‌ری لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵای په‌رله‌مانی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندوه: "به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، 70 هه‌زار ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگاكان له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن و هێشتا دانه‌مه‌زراون، به‌ڵام ئه‌مساڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دامه‌زراندنی ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان پلانی هه‌یه.
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا باسی له‌وه‌شكردووه: "پلانه‌كه له چه‌ند لایه‌كه‌وه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، یه‌كه‌م دوای په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی و بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بندیوار و ئه‌وانه‌ی كه زیاتر له یه‌ك مووچه‌یان هه‌یه، شوێنیان پڕ ده‌كرێته‌وه، داهاتی زیاتریش بۆ حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه."
گه‌لاوێژ عوبێد ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: "پلانێكی دیكه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌و ده‌رچووانه، سندووقی خانه‌نشینی و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای وه‌به‌رهێنانه، كه ده‌رفه‌تی كار بۆ ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان فه‌راهه‌م ده‌كات و ئه‌وانه‌یشی له كه‌رتی تایبه‌ت كاریان ده‌ست ده‌كه‌وێت، هه‌مان ماف و ئیمتیازاتی فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌تیان ده‌بێت."