مێسی 3 ریكۆردی نوێی لە خولی ئەمریكی تۆماركرد

پێش 1 هەفتە وەرزش
نەوا-
لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی ژمارەیەكی بێ وێنەی لە خولی تۆپی پێی ئەمریكا بۆ یاریزانە پیشەگەرەكان تۆماركرد، دوای ئەوەی گۆڵێكی تۆماركردو بەشداریكرد لە 5 گۆڵی تردا و بە سەركردایەتی ئەو یانەی ئینتەرمەیامی بەیانی یەك شەممە 6-2 لە نیویۆرك ڕێدبوڵزی بردەوە.
پێگە وەرزشییەكان رایانگەیاندوە، مێسی پێشتر 8 جار خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی بەدەستهێنا، لە كاتی یارییەكەدا 3 ریكۆردی تۆماركرد بە بەشداریكردنی لە 6 گۆڵ و تۆماركردنی 5 گۆڵ بە یەك لێدان، مێسی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی (نیسان)ی بەدەستهێنا،  بە بەشداریی كردنی لە 6 یاری لەسەریەك بە گۆڵ  تۆماركردن و یارمەتیدانی تیمەكەی لە تۆماركردنی گۆڵەكان.
لویس سوارێز هێرشبەری ئۆرۆگوایی، هاوبەشی پێشووی مێسی لە هێڵی هێرشبەری ئیسپانیا، 3 گۆڵی هاتریكی تۆماركرد، ماتیاس رۆخاسیش دوو گۆڵی بۆ ئینتەر میامی زیادكرد.
میسی و سوارێز بە تۆماركردنی 10 گۆڵ پێشەنگی گۆڵكارانی ریزبەندی گرتووە، بەمەش پێشەنگی كۆمەڵەی رۆژهەڵاتیان بە ئینتەر میامی بەخشی بە كۆكردنەوەی 24 خاڵ .

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group