عەسائیبی ئەهلی حەق بۆ سودانی: چارەسەری كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بكە

پێش 1 هەفتە عێراق

نەوا-
لە مەراسیمی 21هەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەقدا لەشاری بەغدا سەرۆكی بزوتنەوەكە داوا دەكات كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر بكرێت.
لە راپۆرتێكدا كە رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت بڵاویكردۆتەوە تیایدا ئاماژەیكردوە، ئاهەنگێكی سیاسی براو دوژمناكانی لەشاری بەغدا كۆكردۆتەوە ئەویش ئاهەنگی ساڵیادی دامەزراندنی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق بوە بە سەرۆكایەتی قەیس خەزعەلی.
لەو مەراسیمەدا خەزعەلی سەرۆكی بزوتنەوەكە لە وتارێكدا ئاماژەی بەو هەڕەشانە كردوە كە روبەڕوی حكومەتی عیراق بونەتەوە بەسەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران لەوانە دەركردنی هێزە بیانی و توركییەكان لەخاكی عیراقداو هەڕەشەكانی بەدەستهێنانەوەی سەروەریی نەختینەیی تاكو عیراق خۆی هەڵسوكەوت بە داراییەكانیەوە بكات و لە بەرژەوەندی وڵات بەكاری بهێنێت.
هەر لە وتارەكەیدا خەزعەلی لەبەردەم سەرۆك وەزیرانی عیراقدا داوایكردوە پەلە بكرێت لەهەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران و چارەسەری كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group