ئاژانسی ئونروا: دایك و كۆرپەكان قوربانی شەڕی غەزەن

پێش 1 هەفتە جیهان

نەوا-
ئاژانسی ئونروا جەنگی غەزە وەكو جەنگێكی دژ بە ئافرەتان پێناسە دەكات.
ئاژانسی ئونروا ئەو شەڕەی لە غەزەدا هەیە بە جەنگی دژ بە ئافرەتان ناو دەبات و دەڵێت، دایك و كۆرپەكان قوربانی شەڕەكەن، لە كۆی 35 هەزار و 500  قوربانی غەزە، نزیكەی 25 هەزاریان ئافرەت و منداڵن.
ئاژانسەكە ئاشكرایكردوە، رۆژانە 37 منداڵ لە غەزە بێ دایك دەبن ئەمە جگە لەوەی زیاتر لە 155 هەزار ئافرەتی دوگیان و شیردەر بە ئەستەم دەستیان بە ئاوی خاوێن و خۆراكی رۆژانە دەگات.
ئەمە لە كاتێكدایە 212 رۆژ بەسەر دەستپێكی شەڕی ئیسرائیل و حەماس تێدەپەڕێت و ژمارەی كوژراو و بریندارەكانیش لە هەڵكشاندایە و ئامارەكان دەری دەخەن ژمارەیەكی زۆر لە قوربانیانی شەڕەكە ئافرەت و منداڵن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group