نه‌وا
به‌هۆی سه‌هۆڵبه‌ندانی رێگاكانی هه‌ورامانه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته شۆفێران به وریاییه‌وه ئۆتۆمبێله‌كانیان لێ‌بخوڕن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له ئاگادارینامه‌یه‌كیدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، به‌هۆی بوونی به‌فر له ناوچه‌ی هه‌ورامان و رێگه‌وبانه‌كانی كه به شاخه‌كاندا تێپه‌ڕده‌كات، شوێنه‌كه له حاڵه‌تی به‌ستن و خلیسكاندایه، بۆیه له‌كاتی بارینی به‌فر كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێل ئه‌سته‌م ده‌بێت و پێویسته به وریاییه‌وه مامه‌ڵه بكرێت و زنجیر بۆ تایه به‌كاربهێنرێت.
هاتوچۆی هه‌ڵه‌بجه ئاگاداری شوفێرانیش ده‌كاته‌وه، تا شه‌قامه‌كان باری ئاسایی وه‌رده‌گرنه‌وه به وریاییه‌وه هاتوچۆ بكه‌ن.