كەشناسی هەرێم ئامۆژگاری خەڵكی سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆك دەكات

07/01/2020

نەوا-لاڤە كوردە 
لە سبەی چوارشەممەوە تا هەینی كەشوهەوای هەرێم گۆڕانكاریەكی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت و بۆ ئەو مەبەستەش داوایەك ئاراستەی هاووڵاتیانی سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆك دەكرێت.
ئەژی چەتۆ بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بۆ رادیۆ نەوا وتی "رۆژی چوارشەممە لە كاتەكانی نیوەڕۆوە شەپۆلێكی باران بارین سەرجەم ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و بڕەكەی دەگاتە سەرو 20 ملم، هەروەها ئەگەری بەفر لە سەنتەری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆك هەیە و پلەی گەرما تا نزیكەی 7 پلە كەمدەبێتەوە و خێرایی با زیاد دەكات، ئەو كاریگەرییە تا رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت". 
هاوكات داوایەك ئاراستەی هاووڵاتیان دەكات و دەڵێت "ئامۆژگاری هاووڵاتیان دەكەم بە هیچ شێوەیەك خۆیان و خێزانەكانیان نەچنە ناوچە شاخاویەكان، چونكە بەهۆی بەفربارینەوە هاتوچۆیان سەخت دەبێت".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group