باران بارین و هەورە تریشقە بەردەوام دەبێت

پێش 2 هەفتە
نەوا-
كەشناسی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوی بڵاوكردەوە.
بەرێوبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، رۆژی دووشەممە 6-5 ئاسمان  هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران هەندێ جار بۆ تاوە باران و بروسكەی ناوبەناو دەگۆڕێت لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم، رێژەی دابارینیش لەناوچە شاخاوییەكان و ناوچەكانی باكوری رۆژهەڵات و رۆژهەڵاتی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر دەبێت و خێرای با مامناوەند دەبێت . 
سەبارەت بە كەشی سبەی سێشەممە 7-5 رونیكردەوە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە كاتەكانی بەیانی زو تاوە بارانی مام ناوەند و هەورە تریشقە لە سنووری باشوری پارێزگای دهۆك وە سنوری پارێزگای هەولێر دەبێت و پاشان كاریگەری بۆ تەواوی ناوچەكانی هەرێم درێژ دەبێتەوە و لەكاتەكانی ئێوارە كاریگەرییەكەی لاواز دەبێت.
 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group