ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەی نیچیرڤان بارزانی و سەرۆكی ئێران بڵاوكرایەوە

پێش 2 هەفتە
نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تاران لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران كۆبۆوە.
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كۆبونەوەكەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تاران لەگەڵ سەرۆك كۆماری ئێران بە ئامەدەبونی جێگرانی سەرۆك و وەزیری ناوخۆ و شاندێكی سەرۆكایەتیی هەرێم دەستیپێكردوە، هەروولا جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەكانی ئیران لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستان لەسەر‌ بنەمای دراوسێیەتیی باش و بەرژەوەندیی هاوبەش و بەرزكردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پەیوەندیی ئابووری كردەوە، هەروەها ستایشی پەیوەندیی دێرین و مێژووییی نێوان كۆماری ئیسلامی و هەرێمی كوردستانیان كرد.
هەروەها رەئیسی سوپاس و پێزانینی كۆماری ئیسلامی بۆ هەرێمی كوردستان دەربڕی بۆ ئەو هاوكاریانەی پێشكەش بە زیارەتكارانی ئێرانی بۆ مەزارگە پیرۆزەكان لە باشوری عیراق دەكات لە كاتی تێپەڕبوونیان بە هەرێمی كوردستاندا، لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش سوپاسی پشتگیری و هاوكاری ئێرانی بۆ عیراق و هەرێمی كوردستان كرد.
لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باس لە داكۆكییان لە پێویستی و گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگی و هاوكاریی هاوبەشی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستان كردەوە بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەكە.

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group