گیانلەدەستدانی هاوڵاتییەك لەناو بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رەتدەكرێتەوە

پێش 2 هەفتە

نەوا-
هاتوچۆی هەولێر رەتیدەكاتەوە كە هاوڵاتیەك بە هۆی لێدانی بروسك لەناو بەڕێوەبەرایتیەكەیان گیانی لەدەستدابێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە رونكردنەوەیەكدا بڵاویكردۆتەوە، لە هەندێك پەیج  هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە گوایە هاوڵاتیەك بە هۆی لێدانی بروسك لەناو بەڕێوەبەرایتیەكەیان گیانی لەدەستداوە، بۆ هەموو لایەك رونیدەكەینەوە ئەم هەواڵە دورە لە راستییەوەو ئەوەی روداوە تەنیا ئەوە بوە كە هاوڵاتیەك بوراوەتەوە پاشان هاتۆتەوە هۆش خۆی.
پێشتر هاتوچۆی هەولێر باسی لەوەكردبو،  بروسكەیەكی بەهێز لە تاوەری هێلی ئەنتەرنیتی بەڕێوەبەڕایەتی هاتوچۆی هەولێری داوەو بەهۆیەوە رایی كردنی مامەڵەی هاوڵاتیان رادەوەستێت و داوا لەهاوڵاتیان دەكەن سەردانیان نەكەن تا ئەو كاتەی سیستەم و هێلی ئەنتەرنێت دەكەوێتەوە كار .

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group