دهۆك...بومەلەرزەیەك ئامێدی دەهەژێنێت

09/01/2020

نەوا
شەوی رابردو بومەلەرزەیەك ئامێدی هەژاند و هاووڵاتیان بە تەواوی هەستیانپێكرد.
لەو بارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كاتژمێر 9:58 خولەكی شەوی رابردو، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.6 پلەی رێختەر و بە دوری 35 كم لە شاری دهۆك، لە قەزای ئامێدی تۆماركراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، قوڵاییەكەی 15 كم بوە و هەستی پێكراوە، بەڵام هیچ زیانێكی نەبووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group