په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

09/01/2020

نه‌وا
بڕیاره‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 12ی كانوونی دووه‌می 2020 په‌رله‌مانی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك كۆببێته‌وه‌.
راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا چه‌ند پرسێك تاوتوێ ده‌كرێت له‌وانه‌ش: "ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره‌ عه‌قلییه‌كان، ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌ بڕیاری رۆژانی بۆنه‌ فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پرۆژه‌یاسای چاكسازی له‌خانه‌نشینی مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group