هەسەدە: زیاتر لە 3 هەزار كەس لە رۆژئاوای كوردستان بێسەروشوێنن

10/01/2020

نەوا
فەرماندەیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، لیژنەیەكیان بۆ دۆزینەوەی چارەنوسی ئەو 10 ئەندامەی ئەنجومەنی نیشتمانی كوردی سوریا (ئەنەكەسە)  پێكهێناوە، كە بێ سەروشوێنن.
هەسەدە باسی لەوەكردووە، لە چوارچێوەی دەستپێشخەریەكەیان بۆ یەكخستنی گوتاری كورد لە سوریا و لەسەر داوای ئەنەكەسە، لیژنەیەكیان پێكهێناوە بۆ دۆزینەوە و ئاشكراكردنی چارەنوسی ئەو دە ئەندامەی ئەنەكەسە، كە بێسەروشوێنن.
هەر لەو راگەیەنراوەدا هەسەدە ئەوەشی خستوەتەڕوو، كە بەدرێژایی ساڵانی رابردوو 3 هەزار و 286 كەس لە ناوچە جیاجیاكانی رۆژئاوای كوردستان ونبوون، لەوانە 544 كەسیان لە لایەن داعشەوە رفێنراون، 2 هەزار و 368 كەسیان لەلایەن گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا و 374 كەسیشیان لە لایەن دەزگا ئەمنیەكانی سەر بە حكومەتی ناوەندی سوریاوە رفێنراون.
لە كۆتایی راگەیەنراوەكەیدا هەسەدا باسی لەوەكردووە، بەدواداچوونی چارەنوسی ونبووان ئەرێكی ئەخلاقی و یاساییە و پێویستی بەكاری هاوبەشە، هەروەها پێویستی بە هاوكاری هەموو لایەنە كاراكانەو بەرپرسیاریەتییەكەشی لە ئەستۆی دامەزراوەكانی بەڕێوەبەری خۆسەرە لە باكووری سووریا بۆ گەییشتن بە ئەنجامی پێویست.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group