نه‌وا
هێلیكۆپته‌ره سه‌ربازیه‌كانى ئه‌مریكا به‌چڕى به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كى شارى به‌غدادا ده‌سوڕێنه‌وه‌و به‌پێى زانیاریه‌كان بۆ پاراستنى ئاسایشى سه‌ركرده‌یه‌كى سه‌ربازییه. حه‌شدى شه‌عبیش پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌وڵێكى داعش بۆ دزه‌كردن له موسڵه‌وه راده‌گه‌یه‌نێت.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ ئاشكرایانكردوه،به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ (شه‌ممه) هێلیكۆپته‌ره ئه‌مریكییه‌كان به‌چڕى به‌سه‌ر ئاسمانى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى شارى به‌غدا سوڕاونه‌ته‌وه و هۆكاره‌كه‌ى به‌ڕونى نه‌زانراوه، به‌ڵام به‌پێى زانیاریه‌كان ئه‌گه‌رى هه‌یه بۆ پاراستنى ئاسایشى سه‌ركرده‌یه‌كى سه‌ربازى بیانى بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه حه‌شدى شه‌عبى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، چه‌كدارانى داعش هه‌وڵیانداوه له باشورى شارى موسڵه‌وه دزه بكه‌ن و به‌ره‌و دورگه‌ى سه‌ڵاحه‌دین له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بچن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تى پرۆسه‌كانى نه‌ینه‌واوه شكستیپێهێنراوه و رێگه‌یان لێگیراوه.