نه‌وا
ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان په‌ره‌پێبدات و وه‌به‌رهێنانی زیاتر له هه‌رێم ئه‌نجامبدات، به تایبه‌ت له كه‌رتی وزه‌دا.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دان برولێی وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا و به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌رێم و ئه‌مریكا كردوه، به تایبه‌تی له بواری وزه‌دا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مریكا ئاماده‌یی واشنتۆنی ده‌ربڕیوه بۆ وه‌به‌رهێنانی زیاتر له هه‌رێمی كوردستاندا، به‌وه‌ی كۆمپانیاكانی وزه‌ی ئه‌مریكا رۆڵێكی كاراتر بگێڕن له گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌ردوولادا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مریكا بڕیاریانداوه له‌داهاتودا له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامدابن بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كان.