وەزیری تەندروستی: دەرمانی دژە ئەنفلۆنزا لە یەك شوێنی هەولێر دەستدەكەوێت

11/01/2020

نەوا-سەعید عەبدوڵڵا-هەولێر
دكتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت، دەرمانی دژە ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای H1N1 لە كوردستاندا هەیە، بەڵام لە هەر شارێك لە یەك شوێن هەیە.
دكتۆر سامان بەرزنجی لەلێدوانێكدا بۆ رادیۆ نەوا وتی "دەرمانی (تامی فلوو) تاكە دەرمانی چارەسەری ڤایرۆسی وەرزیی ناسراو بە  (H1N1)ە، كە لە كوردستاندا بونی هەیە".
وتیشی "ئەو دەرمانە لە سەرجەم هەرێمی كوردستاندا بونی هەیە و لە هەر شارێك تەنها لە یەك شوێن دەستدەكەوێت نەك لە سەرجەم نەخۆشخانەكانی كوردستاندا، بۆ نموونە لە شاری هەولێر تەنها لە یەك شوێن ئەو دەرمانە بونی هەیە، كە سەنتەری بەرەنگابونەوەی ڤایرۆسەكەیە".
وەزیری تەندروستی باسی لەوەشكرد، ئێستا توشبون بەو ڤایرۆسە زۆر كەمبۆتەوە و نەخۆشخانەكان ئامادەكاری بەردەوامیان بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەو ڤایرۆسە هەیە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group