تاران.. لە دژی خستنەخوارەوەی فڕۆكە ئۆكرانیاكە خۆپیشاندان بەڕێوەچوو

11/01/2020 جیهان

نەوا
ژمارەیەك لە هاوڵاتیان، چالاكوانان و خوێندكارانی زانكۆ لەبەردەم دوو زانكۆی تاران لە دژی خستنەخوارەوەی فڕۆكە ئۆكرانیەكەی لە لایەن سوپای پاسدارانەوە خۆپیشاندانیان كرد.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئێران خۆپیشاندەران لەبەردەم زانكۆكانی ئەمیركەبیر و سەنعەتی شەریف لە تاران كۆبوونەوە و داوای دادگایی كردنی ئەو كەسانەیان كرد كە لە خستنەخوارەوەی فڕۆكە ئۆكرانیەكەدا بەشداربوون.
هەر لەو گردبوونەوەدا چەندین دروشم لە دژی عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئایینی ئەو وڵاتە وتراونەوە.
دوای ئەوەی رۆژی 8 ی ئەم مانگە فڕۆكەیەكی ئۆكرانی بە 176 كەسەوە لە نزیك تاران كەوتەخوارەوە، رۆژی شەممە سوپای پاسداران رایگەیاند، بە هەڵە ئەو فڕۆكەیان خستوەتە خوارەوە.
147 سەرنشینی فڕۆكەكە ئێرانی بوون و زیاتر لە 20 كەسیان خوێندكار یان دەرچووی زانكۆكانی ئەمیركەبیر و سەنعەتی شەریفی تاران بوون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group