پەرلەمانتارێكی كوردستان: نابێت دەسەڵاتی رێكخستنی دەرماڵەكان بدرێت بە وەزارەتەكان

13/01/2020

نەوا-سەعید عەبدوڵڵا-هەولێر
دانیشتنی پەرلەمان تایبەت بەپڕۆژەیاسای چاكسازی بەردەوامەو ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستانیش رایدەگەیەنێت، باس لە بڕینی هیچ دەرماڵەیەك نەكراوە و هەڵەیە دەسەڵاتی رێكخستنی دەرماڵەكان بدرێت بە وەزارەتەكان.
رێبوار بابكەیی پەرلەمانتاری كوردستان سەبارەت بە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان تایبەت بەمادەی 5ی پرۆژەیاسای چاكسازی، كە باس لە دەرماڵەی فەرمانبەران دەكات بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، ئەو مادەیە یەكێكە لە مادە گرنگەكانی پرۆژەیاساكە، كە باس لە دەرماڵەی فەرمانبەران دەكات و باسی هیچ بابەتێكی بڕینی دەرماڵە نەكراوە، تەنها باس لە رێكخستن دەكرێت.
وتیشی "هەڵەیە دەسەڵاتی رێكخستنی دەرماڵەكان بدرێت بە وەزارەتەكان، چونكە ئەنجومەنی وەزیران تاكە دەسەڵاتە رەزامەندی دەردەبڕێت لەسەر دەرماڵەكان و بڕیار لەرێكخستنەوەیان دەدات، بۆیە ئەوە دەسەڵاتێكی حەتمی ئەنجومەنی وەزیرانە و ناكرێت بدرێت بە وەزارەتەكان".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group