نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌موو فراكسیۆنه‌كان یاداشتێكیان ئاماده‌كردوه بۆئه‌وه‌ی په‌رله‌مان به ناوی گه‌له‌وه وه‌ڵامی قسه‌كانی حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵڵا ئه‌مینداری حزبوڵڵای لوبنان بداته‌وه.
ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نوسان وتی ''له‌كاتی ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا، داوامان له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد وه‌كو نوێنه‌ری خه‌ڵك هه‌ڵوێستی خۆی هه‌بێت سه‌باره‌ت به‌و ناهه‌قییه‌ی له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵڵاوه ده‌رهه‌ق به هه‌رێمی كوردستان كراوه و پێمانوایه ئه‌مه پێشلكاریی و ناوزڕاندنه و هێرشكردنه‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و شكۆی پێشمه‌رگه‌یه''.
وتیشی ''به‌خۆشحاڵییه‌وه بۆ یه‌كه‌مجاره له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا هه‌موو فراكسیۆنه‌كان هاوڕابون له‌سه‌ر ئه‌و یاداشته و واژویان كردوه و پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانی ده‌كه‌ین له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ڵامی ئه‌و ناهه‌قییه ده‌داته‌وه بۆئه‌وه‌ی جارێكی دیكه كه‌س جورئه‌تی ئه‌وه نه‌كات هێرشی ناڕه‌وا بكاته‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان''.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد "تائێستا شه‌ش ماده‌ی یاسای چاكسازی گفتوگۆی له‌سه‌ركراوه و دوای چه‌ند خوله‌كێكی دیكه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی فراكسیۆنه‌كان كۆده‌بنه‌وه بۆئه‌وه‌ی له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا كاره‌كان به‌باشی به‌ڕێوه‌بچن و ئه‌گه‌ر گفتوگۆكان زۆر بخایه‌نێت به دڵنیاییه‌وه به‌یانیش به‌رده‌وام ده‌بن''.
ئومێد خۆشناو باسی له‌وه‌كرد، ده‌كرێت هه‌ندێك بیروبۆچونی خۆیان به‌لاوه‌بنێن له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، وتیشی "باش له‌وه تێده‌گه‌ین كه خه‌ڵكك هه‌یه دژ وه‌ستانه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به پرۆژه‌یاسای چاكسازی هه‌یه ئه‌وانه‌ی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، خه‌ڵكێكیش هه‌یه به راستی ناچێته خانه‌ی چاكسازیبونه‌وه و ئه‌وانه‌ی رای شه‌قام دروستده‌كه‌ن و ئێمه‌یش به شه‌قام ده‌ڵێین كه په‌یامه‌كانیان گه‌یشت و رای شه‌قام به‌رزده‌نرخێنین، ده‌بێت كارێك بكه‌ین له ئاستی خواستی جه‌ماوه‌ربێت و مافی كه‌سی تێدا نه‌خورێت، به‌شێوه‌یه‌ك بێت دادپه‌روه‌ری بچه‌سپێنێت''.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ده‌شڵێت "پێشنیاری ئه‌وه‌مان كرد، هه‌ر ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان ده‌یه‌وێت خانه‌نشینی پله باڵاكان نه‌مێنێت، ئه‌وا ده‌بێت له خۆیه‌وه ده‌ستپێبكات و فۆڕمێك پڕبكاته‌وه كه بڵێت من خانه‌نشینیم قبوڵ نییه، ئه‌وه ده‌مانباته جۆرێك له دوركه‌وتنه‌وه له موزایه‌ده و هه‌ر ئه‌ندامێك ره‌تیده‌كاته‌وه ئه‌وا ده‌ستی خۆش بێت و با فۆڕمه‌كه پڕبكاته‌وه''.