نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت ، له‌خاڵه سنورییه‌كان گه‌نده‌ڵی بوونی هه‌یه و سه‌رانه له‌خه‌ڵك وه‌رده‌گیردرێت و كۆمپانیاكان هه‌موو به‌ناوی به‌رپرس و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبه‌كانه‌وه‌ن.
سیروان بابان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند، له‌خاڵه سنوره‌كاندا گه‌نده‌ڵی هه‌یه و باج و سه‌رانه له خه‌ڵكی وه‌رده‌گیرێت، ئێمه وه‌كو په‌رله‌مانتار كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و داكۆكیكار ده‌بین له‌مافی هه‌موو هاووڵاتیان به‌بێ جیاوازی.
وتیشی: "زۆرینه‌ی كۆمپانیاكان هی مافیا‌و به‌رپرسی حزبه‌كان و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیین و پشكی زۆرینه‌ی گه‌نده‌ڵی له خاڵه سنوریه‌كان و نه‌وتدایه پێویسته په‌رله‌مانی كوردستان له به‌رانبه‌ر ئه‌و گه‌نده‌ڵی كاره نایاسایانه بێده‌نگ نه‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێمه ده‌ڵێین با چاكسازی بكرێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت سه‌ره‌تا چاكسازی له نێو كابینه‌كانی حكومه‌تدا بكرێت، چونكه كابینه‌ی ئێستاش گه‌نده‌ڵی زۆری تێدایه.