نه‌وا
په‌رله‌مانی كوردستان له‌وه‌ڵامی قسه‌كانی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ئه‌مینداری گشتی حزبوڵای لوبنانیدا ده‌ڵێت؛ ناوبراو هێرشێكی ناڕه‌وای كردۆته سه‌ر مه‌سعود بارزانی و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان. جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "زیاده‌ڕه‌وی له هیچ كه‌س و لایه‌نێك قبوڵ ناكه‌ین."
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا په‌رله‌مانی كوردستان له‌وه‌ڵامی قسه‌كانی ئه‌مینداری گشتی حزبوڵای لوبنانیدا وتویه‌تی"وه‌كو په‌رله‌مانی كوردستان به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك سه‌رله‌به‌ری ئه‌و قسانه‌ی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا رێبه‌ری حزبوڵای لوبنانی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه له‌وتارێكیدا هێرشێكی ناڕه‌وای كردۆته‌سه‌ر سه‌رۆك بارزانی و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه ڕه‌مزی خۆڕاگری و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعشن."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"ئه‌وه هێزی پێشمه‌رگه بو كه به‌خوێنی خۆی ئه‌فسانه‌ی داعشی تێكشكاند‌و به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆو مه‌یدانی له بری هه‌مو جیهان روبه‌ڕوی تیرۆریستانی داعش بوه‌وه‌و قاره‌مانییه‌تی گه‌وره‌ی تۆماركرد."
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه"به‌رپرسانی حیزبه‌كه‌ی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا به‌شێك بوه له‌و هێرشه ناڕه‌واو ناده‌ستورییه‌ی كه له‌ساڵی 2017 كرایه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. ئێمه وه‌كو نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان وه‌فادارین به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك كه رۆژێك له رۆژان له‌گه‌ڵمان هاوكار بوبێت، زیاده‌ڕه‌ویش له هیچ كه‌س و لایه‌نێك قبوڵ ناكه‌ین و وه‌كو په‌رله‌مانی كوردستان و نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوردستانیش ئیدانه‌ی بێڕێزی به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هه‌ر سمبولێكی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌كه‌ین."
رۆژی یه‌كشه‌ممه حه‌سه‌ن نه‌سروڵا له‌وته‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردبوو، كه له كاتی شه‌ڕی داعش له هه‌ولێر قاسم سوله‌یمانی و چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی حزبوڵا سه‌ردانی هه‌ولێریان كردووه و له‌و كاته‌دا مه‌سعود بارزانی ترسی لێنیشتووه له نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه له پایته‌ختی هه‌رێم.