نه‌وا
ئه‌ندامێكی كورد له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت، به‌بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، دامه‌زراندنه‌كه‌ی كه‌ركوك راگیراوه و پێداچونه‌وه‌ی پێدا ده‌كرێت.
مه‌ریوان نادر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاندووه، "رۆژی سێ شه‌ممه نوێنه‌رانی كورد، عه‌ره‌ب و توركمان له په‌رله‌مانی عیراق له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك كۆبوینه‌وه و دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر گه‌یشتوینه‌ته ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌م دامه‌زراندنه به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا رابگیرێت و پێداچونه‌وه‌ی پێدا بكرێت".
وتیشی، "دوباره پرۆسه‌كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی گشتی كه‌ركوكه‌وه وردبینی تێدا ده‌كرێت و لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مانیش پێداچونه‌وه‌ی تیاده‌كات".
ئاشكراشی كرد، هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه له‌ژێر چاودێری ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عیراقدا ده‌بێت.
هه‌فته‌ی رابردوو په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك ناوی دامه‌زراوانی بڵاوكرده‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی دامه‌زراندنه‌كه به‌ر پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب كه‌وتووه، پێكهاته‌ی كورد و توركمان دژی وه‌ستانه‌وه و داوایانكرد پرۆسه‌كه رابگیرێت و پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت.
زیاتر له 80 هه‌زار ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگاكان و مامۆستایانى گرێبه‌ست فۆڕمی دامه‌زراندنیان بۆ دوو هه‌زار و 800 پله‌ی وه‌زیفی كه‌ركوك پڕكردبوه‌وه.